ئینگلتەرابازاری گواستنەوە

پۆچەتینۆ بۆ یەکەمجار گومان دەخاتە سەر مانەوەی لە تۆتنهام

یاریگا-ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ راهێنەری یانەی تۆتنهام بە گومانە لە مانەوەی لە یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو.

راهێنەرە ئەرژەنتینییەکە لەژێر چاودێری چەندین یانەی گەورەی ئەورووپایە لە نێویاندا مانچستەریونایتد و ریاڵ مەدرید. ناوبراو بەر لە یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر واتفۆرد وتی “ناتوانم بەڵێنی مانەوە بدەم، دەکەوێتە سەر بیرکردنەوە و خواستی بەڕێوبەریش و تەنها لەدەستی مندا نیە. راستە گرێبەستەکەم بۆ  پێنج وەرز نوێ کردووەتەوە بەڵام مانای ئەوە نیە تا ئەوکاتە لێرە دەبیت”.

ماوریسیۆ وتیشی”ئێمە بووینەتە قورمانی سەرکەوتنی خۆمان، سەرەتا یانەکە لە ئاستێکی دیکەدابوو بەڵام ئێستا ململانێی یانە گەورەکان دەکەین و ئەوەش فشاری لەسەر دروست کردووین”.

تۆتنهام لە پلەی سێهەمی پریمەرلیگ دایە بە جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ مان ستی پلەی دووهەم و یارییەک کەمتری ئەنجامداوە. وە چوار خاڵ لەگەڵ چێڵسی پلەی چوارەم.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close