جامی ئاسیاگرنگترینیاریگا

پێشبینیەکەى ژاڤى بۆ جامى ئاسیا هاتەدى

یاریگانێت – زۆرێک لە خەڵکى پێیان وابوو کە ئەو پێشبینییەى ژاڤى بۆ جامى ئاسیاى کرد پێش دەستپێکردنى پاڵەوانەتیەکە، جگە لە لایەنگى بۆ قەتەر هیچى تر نەبوو وەلێ لە ئێستادا پێشبینیەکە هاتەدى.

پێش دەستپێکردنى جامى ئاسیا و لەکەناڵێکى قەتەرى، ژاڤى ئەستێرەى ئیسپانى دیارى تۆپى و ئەفسانەکەى بارسا میوانداریکرا و داواى لێکرا پێشبینى بۆ جانى ئاسیا بکات؛ ژاڤى پێشبینى ئەوەى کرد کە یارى کۆتایی لەنێوان (قەتەر و یابان) دەبێت، ئەوکات زۆرێک لەخەڵکى گاڵتەیان بەو پێشبینیە دەکرد و پێیان وابوو جگە لە ڕازیکردنى دڵى قەتەریەکان هیچ شتێکى دیکە نییە، بەڵام ئەوەتا ئێستا هەردوو هەڵبژاردەی پێشبینیکراو لە یارى کۆتایی جامەکەدان و خوێندنەوەکەى ژاڤى ڕاست دەرچوو.

بەبردنى نازناوەکە لەلایەن قەتەرەوە پێشبینیەکەى ژاڤى 39 ساڵان بەتەواوى جێگەى خۆى دەگرێت و دێتەدى.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close