
یاریگا –
لیڤەرپوول بڕیاریداوە لە کۆتایی وەرز دەستبەرداری جۆ گۆمێز ببێت.
ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول دەیەوێت هێڵی بەرگریی یانەکەی نوێ بکاتەوە و چیدیکە گۆمێز یاریزانێکی گرنگی پێکهاتەکەی ئاڕنە سڵۆت نییە.
رێدز دەیەوێت بەرگریکاری لاو و تایبەتمەندتر بکاتە ئامانج و گۆمێز لە ماوەی چەند وەرزی رابردوو رۆڵی یەدەگی قبووڵکردووە، ئێستا بەدوای ئاڵەنگارییەکی نوێدا دەگەڕێت.

یانە گەورەکانی ئەوروپا ئامادەن گۆمێز بگوازنەوە
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە ئەیسی میلان ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکات، لە هەمان کاتدا بایرن میونشن وەک بژاردەیەکی یەدەک سەیری یاریزانەکە دەکات لە ئەگەری شکستی ئامانجەکانی دیکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی گۆمێز دەدەن. لە لایەکی دیکەوە یانەکانی وێستهام یونایتد و بڕایتن چاودێریی دۆخەکە دەکەن.
مووچەی یاریزانەکە بەربەستی گەورەیە
گۆمێز ساڵانە 4.5 ملیۆن یۆرۆ وەکوو مووچە لە لیڤەرپوول وەردەگرێت، گەورەترین بەربەستی گواستنەوەی یاریزانەکەیە چونکە هەموو یانەکان ناتوانن ئەو بڕە پارەیە بدەن، بەتایبەت بۆ یاریزانێک کە لە رابردوودا تووشی چەندین پێکانی سەخت بووە.
گۆمێز لە هاوینی 2015 پەیوەندی بە ریزەکانی رێدز کرد و لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 260 یاریی بە درێسی یانەکەوە کردووە.



