Video Goalئیسپانیاڤیدیۆ هه‌واڵ

ڤاڵێنسیا ڕیمۆنتادای به‌سه‌ر خیتاڤیدا ئه‌نجامدا

یاریگا- له‌میانی یاریه‌کانی قۆناغی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا یانه‌ی ڤاڵێنسیا له‌ یاریگای مێستایا میوانداری یانه‌ی خیتافی کرد، که‌ له‌یاری چووندا خیتافی ١-٠ سه‌رکه‌وتنی تۆمارکردبوو.

له‌یاری ئه‌مشه‌ودا یانه‌ی ڤاڵێنسیا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر توانی ڕیمۆنتادا ئه‌نجامبدات و یاریه‌که‌ی به‌ ئه‌نجامی ٣-١ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌ کۆتا هێنا و خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی جامه‌که‌.

تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی خیتاڤی له‌ڕیگای یاریزان مۆلینا له‌ خوله‌کی یه‌کدا تۆمارکراو سێ گۆڵه‌که‌ی ڤاڵێنسیاش به‌ هاتریکی ڕۆدریگۆی ئیسپانی له‌ خوله‌که‌کانی ٦١ و ٩٢ و ٩٣ی یاریه‌که‌دا تۆمارکرا.

ڤیدیۆی گۆڵه‌کان ببینن.

١-٠

١-١

١-٢

١-٣

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close