
یاریگا –
ئاڕنە سڵۆت وەڵامی قسەکانی وەین روونی دەداتەوە کە لە لێدوانێکدا هێرشی کردە سەر سڵۆت.
وەین روونی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی یوتیوبی The Overlap رەخنەی لە سڵۆت گرت و گوتی بۆ پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوول شیاو نییە و ناتوانێت شوێنپێی یۆرگن کڵۆپ هەڵبگرێت، رەنگە نەتوانێت بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو سەربکەوێت و بەهۆی ئەوەوە دووربخرێتەوە.
🚨🚨🎙️| Wayne Rooney on Arne Slot:
“I just don’t think, for Liverpool, he has that aura.” pic.twitter.com/HvNSOcbwvm
— CentreGoals. (@centregoals) February 20, 2026
چەند جارێک سڵۆتم بینیوە، کەسێکی باشە بەڵام پێم وانییە ئەو ‘کارێزمایەی’ هەبێت بتوانێت راهێنەرایەتی لیڤەرپوول بکات.
راهێنەرە هۆڵەندییەکە لە وەڵامی ئەستێرەکەی پێشووی مانچێستەر یونایتد گوتی؛
تاکە لایەنی هاوبەشی نێوان من و یۆرگن کڵۆپ ئەوەیە هەردووکمان پرێمەرلیگمان بۆ لیڤەرپوول بەدەستهێناوە، ئەوەش شتێکی خراپ نییە، تاوەکوو زیاتریش ببەیتەوە کارێزمای زیاترت بۆ دروست دەبێت، ئەوەی روونی گوتویەتی تەنیا رای خۆیەتی.
بەراوردکردنی دوو کەس بە یەکتر شتێکە هەموو کەس مافی ئەوەی هەیە بیکات، بەڵام شتێکی دادپەروەرانەیە ئەو کارە بکەین؟ ئێمە هەموومان لە یەکتر جیاوازین.



