ئیسپانیاگرنگترین

لالیگا لە مانگی رەمەزان گەورەترین کێشە بۆ لامین یامال دروستدەکات

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال رووبەڕووی لە مانگی رەمەزان رووبەڕووی ئاڵەنگارییەکی گەورە دەبێتەوە.

بەگوێرەی خشتەی یارییەکانی بارسێلۆنا لە لایگا چوار یاریی داهاتووی یانەکە لە کاتژمێر 4ـی ئێوارە بە کاتی ئیسپانیا بەڕێوەدەچن.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یامال بەڕۆژوو دەبێت و کێشەی لەگەڵ رۆژووگرتندا نییە بەڵام کاتی یارییەکان ئەرکی یاریزانەکە زۆر قورس دەکات، بەتایبەت کە ئێستا بلووگرانا لەژێر فشارێکی زۆردایە و هەفتەی رابردوو پێشەنگی خولەکەی بۆ ریال مەدرید چۆڵکرد.

لامین یامال

کاتی بانگدان لە ئیسپانیا

کاتی بانگدان لە ئیسپانیا کاتژمێر 6ـی ئێوارەیە بۆیە یامال پێویستە 90 خولەکی تەواو یارییەکە بە زمانی بەرۆژوو یاریی بکات. بە پێچەوانەی لالیگا کاتی یارییەکانی جامی شا جیاوازە و کاتژمێر 9 بە کاتی ئیسپانیا یاریی گەڕانەوەی نێوان بارسیلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید بەڕێوەدەچێت، بەوەش یامال دەتوانێت پێش یارییەکە رۆژووەکەی بشکێنێت.

پلانی بارسێلۆنا بۆ یامال لە مانگی رەمەزان

رۆژنامە کاتالوونییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بارسێلۆنا پاڵپشتی تەواوی یامال دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت ئەرکە ئایینییەکانی خۆی بە تەواوەتی بکات و پلانی بۆ یارمەتیدانی یاریزانەکە داناوە تاوەکوو بەڕۆژووبوونی یاریزانەکە کاریگەریی لەسەر ئاستی نەبێت. پلانی یانەکە ئەوەیە بەدرێژایی شەو لە چەند کاتێکی جیاواز خواردن بە یامال بدرێت و پێش هەڵهاتنی خۆر ئاوێکی زۆر بخواتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button