ئینگلتەراگرنگترین

پێپ گواردیۆلا: پێویستە زۆرترین مووچە بە مامۆستا و پزیشکان بدرێت نەوەک راهێنەران

"گرنگترین کەسەکانی نێو کۆمەڵگان"

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا دەڵێت باشترین و گرنگترین کەسەکانی نێو کۆمەڵگان و پێویستە زۆرترین مووچەیان پێ بدرێت.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێس یاریی یانەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد، گواردیۆلا لەسەر رەگەزپەرستی قسە دەکات کە بابەتی گەرمی ئەم هەفتەی شەقامی وەرزشییە دوای رووداوەکەی یاریی نێوان ریال مەدرید و بێنفیکا کە تێیدا رەگەزپەرستی بەرامبەر ڤینیسیۆس جونیۆر کرا.

پێپ دەڵێت، رەگەزپەرستی لە هەموو شوێنێکە و کێشەی هەموو کۆمەڵگایە؛

شوێنی لەدایکبوون و رەنگی پێستمان نامانکاتە کەسێکی باشتر یان خراپتر، رەگەزپەرستی تەنیا رەنگی پێست نییە، کاتێک خۆت پێ لە کەسێکی دیکە بە باشتر دەزانی ئەوە رەگەزپەرستییە.

لە درێژەی قسەکانیدا گواردیۆلا دەڵێت پێویستە لە رێی قوتابخانەکانەوە کێشەی رەگەزپەرستی چارەسەر بکرێت.

پێویستە مامۆستایان و پزیشکان باشترین و گرنگترین کەسەکانی نێو کۆمەڵگا بن، پێویستە زۆرترین مووچە بەوان بدرێت نەوەک ئێمەی راهێنەران

بابەتی زیاتر

Back to top button