
یاریگا –
لیام رۆسێنیۆر داوای سڕکردنی هەتاهەتایی دەکات بۆ ئەو یاریزان و راهێنەرانەی رەگەزپەرستی دەکەن.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یاریی یانەکەی بەرامبەر بێرنلی، رۆسێنیۆر باس لەو رووداوە دەکات کە لە یارییەکەی بێنفیکا بەسەر ڤینیسیۆس جونیۆر هات و دەڵێت بە هیچ جۆرێک رەگەزپەرستی قبووڵکراو نییە.
هیچ جۆرێکی رەگەزپەرستی لەنێو کۆمەڵگا قبووڵکراو نییە، چ جای ئەوەی لەنێو تۆپی پێدا بکرێت.
خەڵک پێویستە تێبگەن کاتێک بڕیاردانی خراپ لەسەر کەسێک بەهۆی شتێکەوە کە کەسەکە پێویستە شانازی پێوە بکات خراپترین هەستە کە بەخەیاڵتدا دێت.
ئەگەر هەر یاریزانێک، یاخود هەر راهێنەرێک بە رەگەزپەرستی تاوانبار بکرێت نابێت رێگەی پێ بدرێت لەنێو تۆپی پێدا بێت.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا لیام لەبارەی قسەکانی جۆزێ مۆرینیۆ کە گوتی ڤینیسیۆس بەهۆی ئاهەنگگێڕانەکەیەوە رەگەزپەرستی بەرامبەر کراوە، قسەی خۆی کرد و گوتی؛
یاریزان بە هەر جۆرێک ئاهەنگ بگێڕێت، نابێت رەگەزپەرستی بەرامبەر بکرێت.



