ئیسپانیا

ڤیاریاڵ هەمان ئەو راهێنەرەی گەڕاندەوە کە بەر لە دوو مانگ دەریکردبوو

یاریگا-یانەی ڤیاریاڵی ئیسپانی خاڤی کاییخای وەکو راهێنەری یانەکە دەستنیشانکردەوە پاش حەوت هەفتە لە دوور خستنەوە.

بەر لە نزیکەی دوو مانگ  و کاتێک ڤیاریاڵ لە پلەی ١٧هەمی ریزبەندیدابوو بەهۆی ئەنجامی خراپ کاییخای راهێنەر دوورخرایەوە و لویس گارسیا پلازا لەجێگەی دەستنیشانکرا، بەڵام راهێنەرە نوێیەکە لە کۆی نۆ یاریدا تەنها یەک بردنەوەی بەدەستهێنا و ئێستا ڤیاریاڵ لە پلەی ١٩هەیەمینە.

فێرناندۆ رۆیگی سەرۆکی یانەکە لەوبارەیەوە رایگەیاند گەڕانەوەی ناوبراو بەبڕیاری ئەو بووە و گرێبەستەکەشی لە ئێستادا تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزەیە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close