سزای دارایی؛ بارسێلۆنا بەهۆی یارییەكی چامپیۆنزلیگ سزا دەدرێت
وردەكاری سزاكانی یوێفا بۆ سەر بارسێلۆنا و سلاڤیا پراگ

یاریگا –
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا یوێفا بەهۆی سەرپێچییەكانی گەڕی پێش كۆتایی قۆناخی خول – كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ سزای بەسەر یانەی بارسێلۆنادا سەپاند.
یوێفا یانە كاتالوونییەكەی بە بڕی 30,500 یۆرۆ بەهۆی دوو رووداو لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر سلاڤیا پڕاگ لە 21ی کانوونی دووەمی رابردوو سزادا.
بارسێلۆنا بە 15,500 یۆرۆ بەهۆی ئەوەی هاندەرانی یاریی ئاگرینیان بەکارهێنابوو، جگە لە 15 هەزار یۆرۆ بەهۆی دواکەوتنی چوونە ناوەوەی یاریزانان بۆ ناو یاریگا سزادرا.
❗️ La UEFA sanciona con 30.500 euros al Barça
✍️ @RamonFuentes74 https://t.co/Z5qxhXkfog
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) February 20, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، دواکەوتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ راهێنەر هانزی فلیک، کە ئاگادارکردنەوەیەکی پێگەیشتووە و ئەگەری سزادانی لەلایەن لیژنەی تەمبێکردنی یەکێتیی ئەوروپاوە هەیە.
هەروەها سلاڤیا پڕاگ، ئەو یانەیە بە 40 هەزار یۆرۆ سزادرا، کە 20 هەزاریان بەهۆی رێگریکردن لە هاندەران بۆ جێهێشتنی یاریگا و نیوەکەی تریش بەهۆی داگیرساندنی یاریی ئاگرینەوە بوو.
یارییەكەش بە بردنەوەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی چوار گۆڵ بە دوو گۆڵ بەرامبەر سلاڤیا پڕاگ كۆتاییهات.



