ئەڵمانیائەوروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید هێرشبەرێکی نەناسراوی کردۆتە ئامانج

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە مەبەستی بەهێز کردنی ریزەکانی یانەکەیان لە هەوڵی ئەوەدان لوکا جۆڤیچ هێرشبەری کاتی یانەی ئاینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەو بەرپرسانی مێرنگی دەیانەوێت بۆ بەهێز کردنی هێلی پێشەوەی یانەکەی یاریزانی سڕبی یانەی بێنفیکای پۆرتوگاڵ کە بەشێوەی خواستن لە بۆندێزلیگای ئەڵمانیا یاری دەکات بگوازنەوە ریزەکانیان.

جۆڤیچی 21 ساڵان ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی فرانکفۆرت لە کۆی 18 یاری لە بۆندێزلیگا 13 گۆڵ و لە خولی ئەوروپاش 5 گۆڵی کردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close