
یاریگا –
لە یاریی لووتكەی ئەمڕۆی پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری نیوكاسڵ یونایتد دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00بە كاتی هەولێر مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری نیوكاسڵ یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 27 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

هەفتەی رابردوو وۆڵڤز لە كۆتا خولەكەكان گۆڵی یەكسان بوونی بەرامبەر ئارسیناڵ كرد و خزمەتێكی گەورەی مانچێستەر سیتی كرد.
مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا لە كۆی 26 یاریی لە شازدە یاریی براوە بووە، پێنج یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا نیوكاسڵ لە كۆی 26 یاریی دە یاریی بردووەتەوە، شەش یاریی یەكسان بووە و دە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ لە پلەی دەیەمی ریزبەندی دێت.
زانیاری یاریی
مانچێستەر سیتی لە كۆتا 21 یاریی پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر نیوكاسڵ نەدۆڕاوە.
مانچێستەر سیتی كۆتا شەش یاریی پرێمەرلیگی لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر نیوكاسڵ بردووەتەوە بە بێ ئەوەی هیچ گۆڵێكی لێبكرێت.
نیوكاسڵ لە كۆتا 10 یاریی دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر تیمەكانی نیوەی سەرەوەی ریزبەندی هیچ بردنەوەیەكی بەدەستنەهێناوە (7 دۆڕان، 3 یەكسان ).
مانچێستەر سیتی لە كۆتا 12 یاریی پرێمەرلیگ تەنیا هەشت گۆڵی لێكراوە كە كەمترین رێژەی گۆڵلێكرانە لە نێوان سەرجەم یانەكانی پرێمەرلیگدا لەو ژمارە یارییەدا.
فیڵ فۆدن لە پرێمەرلیگ بەشداری 99 گۆڵی كردووە ( 68 گۆڵ، 31 ئەسیست).
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مانچێستەر سیتی بە بێ جێریمی دۆكو، ڤاردیۆڵ و كۆڤاسیچ رووبەڕووی نیوكاسڵ دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا نیوكاسڵ بە بێ گیمارێش، لویس مایڵی، فابیان شار، لێڤرامینتۆ و ویسا رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
نونێس، دیاس، گێی، ئایت نوری
رۆدری، سێلڤا، ئۆرایلی
سێمێنیۆ، هالاند، شەرقی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوكاسڵ
پۆپ
تریپێر، تیاو، بێرن، هاڵ
تۆنالی، رامسی
بارنس، گۆردن، مێرفی
ڤۆڵتمادە



