
یاریگا –
ئانچیلۆتی پاداشتی درەوشانەوەکانی ئێندریك لەگەڵ لیۆن دەداتەوە
ئێندرێك هێڕشبهره لاوهكهی بهرازیل لهگهڵ یانهی لیۆن ئاستێكی بهرز پێشكهش دهكات و ئانچێلۆتی پاداشتی ئهو ئاسته بهرزهی دهداتهوه.
دوای ئەوەی بە خواستن لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ڕووی لە خولی فەرەنسی کرد، ئێندریك ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کردووە؛ تەنیا لە شهش یاریدا توانیویەتی پێنج گۆڵ و دوو ئهسیستی ههیه.
ئەم درەوشانەوەیە تەنیا بۆ سەرکەوتنی یانەکەی نییە، بەڵکو ئێندریك دەیەوێت لە رێگەی ئەم ئاستە بەرزەوە سەرنجی کارلۆ ئانچیلۆتی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، رابکێشێت و پێگەی خۆی لە پێکهاتەی “سامبا” بۆ مۆندیالی 2026 مسۆگەر بکات.
ئێندریك بۆ ماوەی ساڵێک لە هەڵبژاردەی بهرازیل دابڕابوو، دوایین یاریی ئەو بەرامبەر ئەرجەنتین بوو لە 26ـی ئازاری ساڵی رابردوو، بەهۆی پێکانەکانی لە مانگی حوزەیران و ئەیلوول، هەروەها بەهۆی کەم یاریکردنی لەگەڵ ریاڵ مەدرید، لە لیستەکانی هەڵبژاردەکە دوورخرابووەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرنامەی “ئێل چیرینگیتۆ” و میدیا ئیسپانییەکان، دۆخەکە بە تەواوی گۆڕاوە، کارلۆ ئانچیلۆتی بە ئاست و درەوشانەوەی ئێندریك لەگەڵ لیۆن سەرسام بووە و بڕیاری داوە پاداشتی بکات، بڕیارە لە پشووە نێودەوڵەتییەکانی مانگی ئازاری داهاتوودا، جارێکی دیکە بانگهێشتی ریزەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیلی بکاتەوە.
هەڵبژاردەی بەڕازیل لە مانگی داهاتوودا دوو یاری دۆستانەی گرنگ دهكات کە چاوەڕوان دەکرێت ئیندریك تێیاندا بەشدار بێت:
- بەرامبەر فەرەنسا: لە 26ـی ئازار لە شاری بۆستن.
- بەرامبەر کرواتیا: لە 1ـی نیسان لە شاری ئۆرلاندا.
ئەم گەڕانەوەیە دەبێتە وەرچەرخانێکی گرنگ بۆ کاروانی وەرزشی ئەم ئەستێرە لاوە، کە دوای سەختییەکانی لە مەدرید، ئێستا لە فەرەنسا دووبارە خۆی دەدۆزێتەوە.



