عێراقکوردستان

هەولێر لە ئاسانترین ئەرکی ئەم وەرزەیدا دەبێتە میوانی قاسم

باسم قاسم: زۆر پێویستمان بە خاڵەکانی ئەم یارییە هەیە

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لە ئاسانترین ئەرکی ئەم وەرزەیدا لە یاریگای نەجەف رووبەڕووی قاسم دەبێتەوە، راهێنەری تیپەکەش دەڵێت زۆر پێویستمان بە سێ خاڵی ئەم یارییە هەیە.

لە دوا یاریی قۆناخی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، شەممە ( 21ـی شووباتی 2026 ) هەولێر کاتژمێر 9ـی شەو لە یاریگای نەجەف رووبەڕووی قاسم دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە بە هۆی پێکانەوە هەولێر له توانای هەریەک لە یاریزانان مستەفا قابیل و نیاز محەمەد بێبەش دەبێت.

باسم قاسم، راهێنەری هەولێر دەڵێت سێ خاڵی ئەم یارییە بۆ ئێمە زۆر پێویستە، راهێنەرەکەی هەولێر جارێکی دیکە ئەوەشی دووپات کردەوە کە لە یاریی زاخۆ شایستەی شکست نەبوونە، باسم دەربارەی یارییەکە زیاتر گووتی:

تۆپی پێی زوڵمی لێکردین کاتێک بەرامبەر زاخۆ شکستمان هێنا چونکە لە باشترین ئاستی خۆماندا بووین، نیوەی ئەو ئاستە لە یاریی قاسم پێشکەشی بکەین یارییەکە دەبەینەوە، دەبێ ئەوەش بڵێین وێڕای ئەوەی قاسم بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێ بەڵام تیپێکی باشیان هەیە، هێشتا هیوایەکی زۆریان هەیە بۆ ئەوەی لە ریزبەندییەکی شایستە جێگیر بن، ئامادەین بۆ یارییەکە و بە دەست هێنانی سێ خاڵیش ئامانجی ئێمە دەبێت، هەرچەندە یارییەکە بۆ هەردوولا قورسە.

کوڕانی قەڵاو منارە لە ئاسانترین ئەرکی ئەم وەرزەیاندان، بەو پێیەی قاسم 17 شکست و یەک یەکسان بوونی هەیە و بە تاکە خاڵێک لە ریزبەندی 20ـو کۆتایی دێن، هەولێر 34 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button