
یاریگا –
دوای ساڵانێک لە چاوەڕوانی و دەنگۆكان، دواجار هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆسەی گواستنەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەرەو قۆناخێكی یەکلاکەرەوە دەڕوات.
دیدیێ دیشان لە هاوینی 2012 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی فەڕەنسای وەرگرت.
🚨🚨| BREAKING: There is a 𝐕𝐄𝐑𝐁𝐀𝐋 𝐀𝐆𝐑𝐄𝐄𝐌𝐄𝐍𝐓 between Zinedine Zidane and the French Federation for him to become the next manager of the national team after the 2026 World Cup. 🇫🇷👔
[@FabrizioRomano] pic.twitter.com/cnIUJKJ3oz
— CentreGoals. (@centregoals) February 20, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، رێككەوتنی زارەكی لە نێوان زیدان و فێدراسیۆنی فەڕەنسا كراوە و دوای مۆندیالی 2026 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكەیان وەردەگرێت.
زیدان لەگەڵ ریال مەدرید وەكو راهێنەر دەستكەوتی گەورەی بەدەستهێناوە و توانیویەتی نازناوەكانی چامپیۆنزلیگ سێ جار، جامی سوپەری ئەوروپا دوو جار جامی جیهانی یانەكان دوو جار و جامی سوپەری ئیسپانیا دوو جار بباتەوە.



