ئیسپانیاگرنگترین

گورزێكی كوشندە؛ ئەستێرەیەک بەشداری یاریی داهاتووی ریال مەدرید ناكات

بەشداری راهێنانەكانی ئەمڕۆی نەكردووە

Yariga App

یاریگا –

دین هاوسن، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ریال مەدرید بەشداری راهێنانەكانی ئەمڕۆی نەكردووە.

وابڕیارە سبەی كاتژمێر 20:30 ئۆساسونا لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانەی یارییەكانی گەڕی 25لالیگای ئیسپانیا.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، دین هاوسن بەشداری راهێنانە بەكۆمەڵەكانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەكردووە.

بەرگریكارە ئیسپانییەكە بەشداری یارییەكەی سبەی بەرامبەر ئۆساسونا ناكات، یاریزانەكە هێشتا بەدەست ئازارەوە دەناڵێنێت.

هاوسن لەم وەرزەدا بەشداری 27 یاریی كردووە توانیویەتی گۆڵێک بكات و دوو گۆڵیش درووستبكات.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 60 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button