ئه‌مریکاگرنگترین

لێدوانی ئانچێلۆتی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەڕازیل

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی بە لێدوانێک دڵنیایی بە هاندەرانی بەڕازیل دا سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیە.

راهێنەرە ئیتاڵیەکە زیاتر لە 30 ساڵە وەک پیشەگەر لەناو بوارەکە بەردەوامیی هەیە و چەندین یانەی گەورەی ئەوروپای تاقیکردووەتەوە. لە مانگی ئایار/مایۆی 2025 بۆ یەکەمین جار لە ژیانیدا پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی گرتەدەست ئەویش ئاڵنگارییەکەی بەرازیل بوو.

لە نوێترین لێدوانیدا بۆ مۆڤیستار، ئانچێلۆتی دڵنیایی بە هاندەرانی سامبا دا لە مانەوەی بۆ ماوەیەکی درێژتر و وتی

لەو باوەڕادەم بۆ ماوەی چوار ساڵ گرێبەستەکەم لەگەڵ بەڕازیل نوێدەکەمەوە.

بۆ من ئەمە ئەرکێکی نوێیە… زۆر پێی دڵخۆشم.

بەو لێدوانەبێت، کارلۆ نەک تەنها لە مۆندیالی ئەمساڵ، بەڵکوو تا پاڵەوانێتیەکەی 2030یش بەردەوام دەبێت کە هەرسێ وڵاتیئیسپانیا، پۆرتوگال و مەغریب میواندارێتیەکەیان گرتووەتەئەستۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button