تەنها یەک یانە لە گەڕی 15ـی خولی نایابی کوردستان یاریی خاوێنی کردووە
ئامار و داتای گەڕی 15ـی خولی نایابی کوردستان

یاریگا –
لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان تەنها یەک یانە کلین شیتی کردووە و رێژەیەکی کەمیش گۆڵ تۆمار کراوە.
لە کۆی شەش یاریی گەڕی 15ـی خولی نایابی کوردستان 11 گۆڵ تۆمار کراوە، پێنج گۆڵ لە گێمی یەکەم و شەش گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، توانا ئەمیر لە ئاکرێ خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەی کرد کە لە خولی چوار بەرامبەر رزگاری تۆماریکرد.
پێنج گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کر، عەباس یابڕ لە پێشمەرگەی هەولێر، هۆگر عەلی لە زاخۆ، گەیلان سادق لە هەندرێن، عەلی رەزا لە رانیە لەگەڵ عومەر ساڵح لە قەڵادزێ کلین شیتیان کرد و هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا، گەورەترین ئەنجامیش ئاکرێ بە دەستیهێنا کە 2 _ 1 لە رزگاری بردەوە.
لە هەر شەش یارییەکەی گەڕی 15ـی خولی نایابی کوردستان 34 کارتی زەرد و دوو کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانەوە بەرز کراوەتەوە، پێشمەرگەی هەولێر تاکە یانە بوو لەم گەڕەدا یاریی خاوێنی کرد و هیچ کارتێکیان بەڕوودا بەرز نەکرایەوە.



