ئاسیاخولەکانی دیکه‌گرنگترینیاریگا

کارلۆس کیرۆش وازهێنانی خۆی لە هەڵبژاردەی ئێران ڕاگەیاند

یاریگانێت- دوای شکتە قورسەکەیان لەسەر دەستی ژاپۆن بە سێ گۆڵی خاوێن لە یاری پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، کارلۆس کیرۆشی پورتوگالی بە یەکجاریی وازهێنانی خۆی لە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئێران ڕاگەیاند.

ڕاهێنەرە 65 ساڵەییەکە وتی: “ئێستا کۆتاییەکە لێرەیە. من زۆر دڵخۆشم و زۆریش مایەی شانازیمە، چونکە بەو ڕێگەیەی خۆم شتەکانم ئەنجام دا.”

کیرۆش پێشتر ڕاهێنەری یانەکانی مان یونایتد و ڕیاڵ مەدرید و هەروەها هەڵبژاردەی پورتوگالیش بووە.

هەڵبژاردەی ئێران لە دوای ساڵی 1976ـەوە نەیتوانیوە جامەکە بەدەست بهێنێت. ئەمساڵیش پاڵێوراویێکی سەرەکیی نازناوەکە بوون، بەڵام بۆ شەشەمین جار لە یاری پێش کۆتایی کرانە دەرەوە.

ماوەی ڕاهێنەرایەتی کارلۆسی پورتوگالیی لەگەڵ ئێران 8 ساڵ بوو، ئەوەش دادەنرێت بە درێژترین ماوەی ڕاهێنەرایەتیی لە مێژووی هەڵبژاردەکە. لەو ماوەیەدا کە توانی دوو جار تیمی میللی بگەیەنێتە جامی جیهانیی. لە 100هـەمین یاریدا وەک ڕاهێنەر، توشی شکست هات و وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند. لە ئێستاشدا ناوی بەستراوەتەوە بە هەڵبژاردەی کۆڵمۆبیاوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close