کوردستان

چەمچەماڵ و خاک گورزێکی کوشندەیان بەرکەوت

بێبەشەکانی گەڕی 11ـی خولی پلە یەکی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی داهاتووی خولی پلە یەکی کوردستان 10 یاریزان بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانیان یاریی ناکەن و چەمچەماڵ و خاک گورزی کوشندەیان بەرکەوتووە.

هەینی ( 20ـی شووباتی 2026 ) تەواوی یارییەکانی گەڕی 11ـی خولی پلە یەکی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لەم گەڕەدا 10 یاریزان بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانیان یاریی ناکەن، هۆگر یوسف، کاپتنی یانەی شەقڵاوە بەرامبەر شۆڕجە یاریی ناکات، محەمەد یەعقوب، یاریزانی دهۆک لە کلاسیکۆی کوردستان بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور بەرامبەر هەولێر یاریی ناکات.

خاک لە توانای سێ یاریزانی بێبەش دەبێت لەم گەڕەدا، هەریەک لە ئەنوەر ماجید، ئەحمەد محەمەد لەگەڵ روحەڵا شەریف بەرامبەر تەناهی یاریی ناکەن، هۆگر سەعدی کاپتنی سۆران بەرامبەر ئاڕاڕات یاریی ناکات، نزار عەبدولڕەحمان بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوو، بەڕامبەر زانکۆی جیهان یاریی ناکات.

چەمچەماڵ حاڵی پەرێشانە و سێ یاریزانی بۆ یارییەکەی کفری لەدەست دەدات، مەعاز جەبار بەهۆی هەبوونی سێ کارتی زەرد و ئیبراهیم کەریم و هۆگر جومعە بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوو، بەرامبەر کفری یاریی ناکەن.

یارییەکانی گەڕی 11ـی خولی پلە یەکی کوردستان 

بابەتی زیاتر

Back to top button