
یاریگا –
یانەی بێنفیكای پۆرتوگالی سکاڵایەکی یاسایی ئاڕاستەی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا یوێفا کرد، سەبارەت لێدانەكەی فێدێریکۆ ڤاڵڤێردی بۆ سەر ساموێل دال.
ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بێنفیكا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە گۆڵێكی بێ وەڵام كۆتاییهات، لە میانی یاریی چوونی پاشكۆی گەیشتن بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی A Bolaی پۆرتوگالی كە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیش دووپاتیكردووتەوە، بێنفیكا سكاڵایەكی یاسایی ئاڕاستەی یەكێتیی تۆپی پێی یوێفا دەربارەی رووداوەكەی ڤاڵڤێردی و دال دەكات.
بێنفیكا سکاڵا لە رەفتارێکی یاریزانە ئۆرۆگواییەکە دەکات بەرامبەر یاریزانەکەیان لە خولەکی 83دا، کاتێک ڤاڵڤێردی لێدانێكی ئاڕاستەی دەمووچاوی دال کردووە لە ساتێکدا کە ململانێیان لەسەر تۆپ نەبووە.
Benfica have filed a complaint with uefa against valverde for the boxing match. Nothing will be done, but at least it serves to show how corrupt they are. pic.twitter.com/TOgez3Xsei
— Ricardo Mendes (@ricardomendesg) February 19, 2026
بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس، دەبوو ڤاڵڤێردی دەربکرێت و بە كارتی سوور بكرێتە دەرەوەی یاریگا. ئەمە کارتی سوورە، بەبێ هیچ مانایەک بۆکسێکی وەشاندووە. دەبوو ڤاڵڤێردی دەربکرێت، رووداوەکە بەبێ هیچ سزایەک بۆ یاریزانە ئۆرۆگواییەکە کۆتاییهات.
چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو لە یاریگای بێرنابیۆ یاریی گەڕانەوە لە نێوان ریال مەدرید و بێنفیكا بەڕێوەبچێت.



