
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا، پێش دەستپێکردنی مەشق و راهێنانەكانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كەشێكی گرژدا و دوو شكستی لەسەریەک بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەگەڵ یاریزانەکانی کۆبوویەوە.
بارسێلۆنا لە دوو یاریی رابردوو بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید 4-0 بەرامبەر جیڕۆنا 2-1 تووشی شكست هات.
دوای پێدانی دوو رۆژ پشوو، فلیک یاریزانەکانی لە شاری وەرزشی كۆكردەوە بۆ روونکردنەوەی چەند بابەتێک بەمەبەستی بەخەبەرهاتنەوەی خێرا، و سێ پەیامی راستەوخۆی ئاڕاستە کردن.
🔵🔴 Cumbre Flick-plantilla para buscar la reacción ya
✍️ @RogerTorello https://t.co/wMzgkwvlNX
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) February 19, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، فلیک دووپاتیكردووەتەوە سەرەڕای ئەم دوو شکستە لەسەر شێوازی یارییكردنی خۆی بەردەوام دەبێت، چونکە راهێنەرە ئەڵمانییەکە سوورە لەسەر شێواز و بیرۆکەکانی لە فشارکردنی بەرز، کە وەرزی رابردوو سەرکەوتنی سەرسوڕهێنەری پێ بەدەستهێنابوو.
لە پەیامی دووەمیدا، فلیک داوای لە یاریزانەکانی کردووە رکابەری، شەڕانگێزی و کارایی تاکتیکی بگەڕێننەوە.
هاوسەنگی لە بارسێلۆنا ون بووە
فلیک ئەو هەڵانەی خستەروو کە تیپەکە لەم دواییانەدا تێیکەوتووە، بەتایبەت لە گێمی یەکەمی یارییەکەی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ کە تێیدا بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام شكستیانهێنا، لە پەیامی سێیەمیدا گوتی: مەحاڵە بتوانین دەستکەوتەکانی وەرزی رابردوو دووبارە بکەینەوە ئەگەر بە شێوازەی ئەو گێمە یاریی بکەین.
فلیک جەختی کردەوە کە تیپێکی پاڵەوان نابێت بەم شێوەیە بەردەوام تووشی هەڵە بێت، و پێویستە گۆڵی کەمتریان لێبکرێت.
بارسێلۆنا لە دوو یاریی رابردوودا 6 گۆڵی لە کۆی 11 لێدان کە ئاراستەی گۆڵەکەی کراوە لێكراوە، خوان گارسیای گۆڵپارێز تیپەکەی لە ئەنجامێکی کارەساتبار بەرامبەر جیرۆنا رزگار کرد، لە بەرامبەردا تەنیا یەک گۆڵیان لە ماوەی 180 خولەکدا سەرەڕای هەبوونی 32 لێدان بۆ گۆڵ كردووە.



