ئاسیاتێنسگرنگترین

یەکەم جارە لە مێژوودا خانمە تێنسزانێکی ئاسیایی دەبێتە یەکەمی جیهان

یاریگانێت- ئەمڕۆ دووشەمە یەکێتی تێنسزانان بۆ خانمە پیشەگەرەکان، ڕیزبەندیی نوێی بڵاو کردەوە کە تێیدا نۆوامی ئۆساکا پلەی یەکەمی گرتووە.

پلەی یەکەمی بۆ جاری بە نسیبی ئەم خانمە ژاپۆنییە دەبێت لە ژیانی پیشەگەرێتی خۆی، ئەوەش دوای بردنەوەی پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوە لەسەر حیسابی پیترا کڤیتۆڤای چیکی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کە ئەمەی دووەمیان پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە.

سیمۆنا هاڵپی ڕۆمانیش دابەزیوە بۆ پلەئ سێهەم.

بە بردنەوەی ئوسترالیای کراوە، ئۆساکای ژاپۆنی بۆ دووەمین جارە دەبێتە پاڵەوانی گەورەی وەک ئەمریکای کراوە و ئوسترالیای کراوە. بەمەش خۆی گەیاندە سەرووی ڕیزبەندیی تێنسزانان و بوو بە یەکەمین خانمی ئاسیایی ئەو پلەیە بە خۆوە ببینێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close