ئیتاڵیاگرنگترین

شتێکی ناوەرزشیم کرد؛ فابریگاس داوای لێبووردن دەکات

شانازی پێوە ناکەم

Yariga App

یاریگا –

سێسک فابریگاس سەبارەت بەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر ئەیسی میلان کردی داوای لێبووردن دەکات.

سێسک فابریگاس لە یارییەکەی میلان و کۆمۆ درێسەکەی سالیمەیکەرسی گرت و رایکێشا، ئەمەش توڕەیی لەنێو تیمەکەی رۆسۆنێرۆ دروستکرد و لە ئەنجامدا ماسیمیلیانۆ ئالێگریی راهێنەری یانەکە بە کارتی سوور کرایەدەرەوە.

کۆمۆ بە یەکسانبوونی لە سان سیرۆ نەوەک تەنیا پێگەی خۆی بۆ گەیشتن بە پاڵەوانییەتییە ئەوروپییەکان بەهێزتر کرد، بەڵکوو خزمەتێکی گەورەی ئینتەر میلانیشی کرد، کە ئێستا بە جیاوازی حەوت خاڵ لەپێش رکابەریی لەمێژیینەییانن کە ئەیسی میلانە.

یارییەکەی کۆمۆ و میلان کەمێک گرژی بەخۆوەبینی، بەتایبەت لە نزیک کورسی یەدەگ. ماسیمیلیانۆ ئالێگری و سێسک فابریگاس ئەزموونی دێربییەکی توندیان کرد، سێسک لە رووداوێک تێوەگلا کە دواتر لێی پەشیمان بووەوە و لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا داوای لێبووردنی کرد.

لە ساتێکی یارییەکەدا فابریگاس بە درێسەکەی سالیمەیکەرس دەگرێت تاوەکوو لە گەڕانەوەی بۆ بەرگری خاوی بکاتەوە، بۆ ئەمەش کارتێکی زەردی وەرگرت. ئەم رەفتارەی سێسک ناڕەزایەتی لە تەواوی میلانەوە لێکەوتەوە و گرژی دروست بوو، سەرەنجامیش بەهۆی توڕەیی و ناڕازەییەوە ماسیمیلیانۆ ئالێگری کارتی سووری بەڕوودا بەرزکرایەوە.

سێسک فابریگاس دوای یارییەکە گوتی:

ئەمە شتێکە هیوادارم هەرگیز دووبارەی نەکەمەوە. داوای لێبووردن دەکەم شتێکی ناوەرزشیم کرد کە شانازی پێوە ناکەم. وەکوو چیڤو ئەو ڕۆژە گوتی؛ راهێنەر نابێت کاردانەوەی بەرامبەر یاریزانان هەبێت. ناکرێت شتی لەو جۆرە بکەین، هیوادارم جارێکی دیکە دووبارەی نەکەمەوە.

دوای دەرکەوتنی ئالێگری وەڵامێکی سەرنجڕاکێشی دایەوە و گوتی:

فابریگاس داوای لێبووردنی کرد؟ تێگەیشتم، جاری داهاتوو کەسێک لە باڵەوە هێرشی کرد، بە تاکڵێک تۆپەکەی لێوەردەگرم و منیش داوای لێبووردن دەکەم. من رۆیشتم بەرگری لە سالیمەیکەرس بکەم، یاریزانەکە کاردانەوەی هەبوو و لەو کاتەدا کەسێک لە کۆمۆ لێم نزیک بووەوە، نازانم کێیە بەڵام هیچ رووینەدا. کاتێک لەنێو یاریگایت دەبێت بەرامبەر ناوبژیوان و تیمەکان بەڕێز بیت. فابریگاس زۆر گەنجە، هیوای سەرکەوتنی گەورەی لە کاروانی وەرزشیدا بۆ دەخوازم چونکە هەموو کوالێتییەکی هەیە بەدەستی بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button