
یاریگا –
ئارنە سڵۆت هیوایەکی زۆری بە تواناکانی ئالێکساندەر ئیزاک هەیە سەرەڕای ئەو پێکانە سەختەی لە مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوو تووشی هات کە قاجی شکا.
ئیزاک هاوینی رابردوو وەک یەکێک لە گرانبەهاترین گواستنەوەکانی مێژوو لە نیوکاسڵەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد و بەهاکەی گەیشتە 145 ملیۆن یۆرۆ. بەڵام بە سەرەتایەکی ناجێگیر لەگەڵ رێدز دەستیپێکرد تا تووشبوونی بەو پێکانە سەختەی بەرامبەر تۆتنهام کە تا ئێستاش نەگەڕاوەتەوە بۆ یاریکردن.
لە نوێترین لێدوانیدا راهێنەرە هۆڵەندیەکە باسی لە گەرانەوەی ئەستێرە سویدیەکە کرد و رایگەیاند کە کۆتایی مانگی مارس/ئازار یاخود سەرەتای ئەپرێل/نیسان دەگەرێتەوە.
هاوکات سڵۆت وەک متمانەبوونێک بە توانا ناوازەکانی ئالێکساندەر، موژدەی بینینەوەی ئاستی راستەقینەی ناوبراوی بە هاندەرانی رێدز دا بۆ وەرزی داهاتوو، وتی
بەداخەوە بۆ خودی خۆی و بۆ ئێمەش کە باشترینی ئالێکساندەر ئیزاکمان نەبینی. وەرزی داهاتوو دەیبینین. با فشاری چوارچێوەی کاتی نەخەینەسەر، بەڵام روونە کە ئامادەدەبێت ئەگەر شتەکان بەگوێرەی پلان بڕۆن لەم وەرزە.
🚨 Arne Slot: “Unfortunately for him and us we haven’t seen the best Alexander Isak. We will next season”.
“Let’s not put a timescale on it but it’s clear he will be available if things go as planned this season!”. pic.twitter.com/ekH1HLQWzY
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 19, 2026



