
یاریگا –
تیبو کۆرتوا، گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید یانەیەکی تۆپی پێ دەکڕێتەوە.
یانەی لێ مانس ـی فەڕەنسی بە فەرمی رایگەیاند تیبو کۆرتوا بووەتە یەکێک لە خاوەنی یانەکە.
گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە پەیوندی بە گروپێکی وەبەرهێنانەوە کردووە کە خاوەندارێتی یانەکە دەکەن و هەریەک لە نۆڤاک جۆکۆڤیچ، ئەستێرەی یاریی تێنس، فیلیپێ ماسا، شۆفێری پێشووی پێشبڕکێکانی فۆرمۆلا وەن و کێڤن ماگنسن، شۆفێری پێشووی پێشبڕکێکانی فۆرمۆلا وەن بەشدارییان لە پرۆژەکەدا کردووە.
یانەکە لە خولی پلە دووی فەڕەنسا یاریی دەکات و لەم وەرزە پلەی پێنجەمی خولەکەی گرتووە.
Après @DjokerNole, @KevinMagnussen et @MassaFelipe19, @thibautcourtois monte à bord du projet LE MANS FC via son véhicule d’investissement NXTPLAY 🏎️
Bienvenue Thibaut, bienvenue NXTPLAY 🤝#AllezLEMANSFC ❤️💛 pic.twitter.com/6XjolKNpt9
— LE MANS FC (@LEMANSFC) February 19, 2026



