ئەوروپائینگلتەرایاریگا

فەرمی: ڕۆی کین بوو بە یاریدەدەری ڕاهێنەر لە یانە کۆنەکەی

یاریگانێت- ڕۆی کینی ئەفسانەی ئێرلەندیی کە لە یانەی مانچستەر یونایتد ناو ناوبانگی هاتە نێو ئەستێرەکانی تۆپی پێوە، لە ساڵانی نەوەدی سەدەی ڕابردوو، ئەم جارە ئەزموونی خۆی لە ئەرکێکی تردا تاقی دەکاتەوە وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر.

کینی تەمەن 47 ساڵ، پێش ئەوەی ساڵی 1993 ڕوو بکاتە مانچستەر یونایتد، سێ ساڵ لە ڕیزەکانی نۆتینگهام فۆرێست یاریزان بووە، دواتر گواسترایەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد بە بڕی 3.75 ملیۆن پاوەند، کە ئەوکات دووەم گرانترین گواستنەوەکانی ئینگلیز بوو.

ئەمڕۆ بە فەرمی  ئەرکە نوێیەکەی ڕاگەیەندرا وەک یاریدەدەری مارتن ئونێڵی ڕاهێنەری فۆرێست.

پێشتریش ئەزموونی ڕاهێنەرایەتی هەبووە لە یانەکانی سەندەرلاند و ئێپسویچ تاون. ساڵی 1993 تا 2005 یاریزانی مانچستەر بووە، لەو ماوەیەدا حەوت جار خولی ئینگلیزی و جارێکیش چامپیۆنس لیگی بەدەست هێناوە.

سێهەمین جارێتی وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر دەستبەکار دەبێت: ساڵی 2018-2013 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێرلەندا. ساڵی 2014 لەگەڵ ئەستۆنڤێلا و ئێستاش لەگەڵ نۆتینگهام فۆرێست کە لە خولی پلە دووی ئینگلیز لە ڕیزبەندیی نۆهەم دێن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close