ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بەیاننامەیەکی فەرمی سەبارەت بە رووداوەکانی یارییەکەی بێنفیکا بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بەیاننامەیەکی فەرمی سەبارەت بە رووداوەکانی یارییەکەی بێنفیکا بڵاوکردەوە و سەرجەم بەڵگەکانی ئەو رووداوە پێشکەشی یۆفا دەکات.

یانەی ریال مەدرید رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ سەرجەم بەڵگە بەردەستەکانی سەبارەت بە رووداوەکانی سێشەممەی رابردوو لە کاتی یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بێنفیکا داوەتە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا.

یانەکەمان چالاکانە هاوکاری ئەو لێکۆڵینەوەیەی کردووە کە لەلایەن یۆفاوە کراوەتەوە دوای ئەو کردەوە قبووڵنەکراوەی لە یارییەکەدا روویدا.

ریال مەدرید سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەموو ئەو کەسانە دەردەبڕێت کە لە سەرجەم کەرتەکانی جیهانی تۆپی پێ پاڵپشتی و سۆزی خۆیان بۆ یاریزانی یانەکەمان، ڤینیسیۆس جونیۆر دەربریوە.

ریال مەدرید بە هاوکاری هەموو دامەزراوەکان بەردەوام دەبێت کارکردن لەپێناو بنبڕکردنی رەگەزپەرستی و توندوتیژی لە وەرزش و کۆمەڵگادا.

بابەتی زیاتر

Back to top button