ئاسیائەوروپائیسپانیابازاری گواستنەوە

گۆڵکارێکی ئاسیایی ڕووی کردە یانەیەکی ئیسپانی

یاریگانێت- ۆو لی، کە گۆڵکاری خولی چینییە بۆ شەش وەرز لەدوای یەک، ڕوو دەکاتە ئەورووپا و ئەزموونەکانی لە کیشوەری ئەورووپا تاقی دەکاتەوە.

بە 12 کاتژمێر دوای شکستەکەیان  لەسەر دەستی ڕیاڵ مەدرید، کە نۆهەمین دۆڕاندن بوو بۆ ئیسپانیۆل لە 10 یاریدا، یانەکەی شاری بارسێلۆنا بە فەرمی گواستنەوەی گۆڵکارەکەی خولی چینیان ڕاگەیاند.

ۆو لی لەگەڵ یانەی شەنگهای وەرزی ڕابردوو توانیبووی بە 27 گۆڵ ببێتە گۆڵکاری خولی ئەو وڵاتە. ئامانجیش لە کڕینی لەلایەن سەرۆکی یانەکە چێنگ یینگشێنگ، کە خودی خۆشی چینییە، بۆ زیادکردنی پێگەی جەماوەریی ئیسپانیۆلە لە بازاڕەکانی ئەم وڵاتە ئاسیاییە.

یاریزانە نوێیەکەی ئیسپونیۆل تەمەنی 27 ساڵە و وەک هێرشبەر و یاریزانی باڵ یاری دەکات. لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2019ی ئیمارات، خاوەنی دوو گۆڵ بوو بۆ هەڵبژاردەکەی.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close