ئه‌وروپاگرنگترین

مۆرینیۆ کێیە؛ لیلیان تورام هێرشی توند دەکاتە سەر جۆزێ مۆرینیۆ

Yariga App

یاریگا –

لیلیان توران، بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەهۆی قسەکانی بەرامبەر ڤینیسیۆس جونیۆر رەخنەی توند ئاڕاستەی جۆزێ مۆرینیۆ دەکات.

مۆرینیۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە پەنجەی تۆمەتی بۆ ڤینیسیۆس درێژکرد و رایگەیاند کە ئاهەنگگێڕانی یاریزانەکە بووەتە هۆکاری تووڕەبوونی هاندەران و یاریزانانی بێنفیکا.

لە چاوپێکەوتنێکدا کە رۆژنامەی لیکێپ ـی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە، تورام دەڵێت ئەو رووداوە رەگەزپەرستییەی ڤینی تێیدا بووەتە قوربانی بەهۆی رەفتارەکانی یاریزانەکەوە نییە، بەڵکوو بەهۆی رەنگی پێستیەتی، و قسەکانی مۆرینیۆ سەبارەت بە رووداوەکەی نێوان ڤینیسیۆس و پرێستیانی لایەنگیریی رەگەزی پێوە دیارە.

بەشێک لە لێدوانە توندەکانی تورام سەبارەت بە قسەکانی مۆرینیۆ؛

مۆرینیۆ تۆ کێیت تاوەکوو بڕیار بدەیت ڤینیسیۆس لەسەر هەقە یاخود نا، قسەکانی ئەو [مۆرینیۆ] هەستی خۆبەزلزانین و رەگەزپەرستی تێدایە.

مۆرینیۆ وەکوو پیاوێکی مێشک تەسک شیکردنەوەی بۆ رووداوەکە کردووە، وەکوو پیاو رووداوەکەی لێکنەداوەتەوە، بەڵکوو وەکوو پیاوێکی سپیپێست لێکدانەوەی بۆ کردووە.

جۆزێ مۆرینیۆ پەنجەی تۆمەت بۆ ڤینسیۆس جونیۆر درێژ دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button