ئیسپانیا

ڤاڵڤێردی: گوناهی کۆتینهۆ نیە و گۆڵپارێزەکەی ئەوان بەتوانا بوو

یاریگا

ئێنریستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بەرگری لە فیلیپ کۆتینهۆ دەکات پاش ئاستە خراپەکەی یاری ئەم هەفتەیە بەرامبەر جیرۆنا.

کۆتینهۆی گرانترین یاریزانی مێژووی یانە کاتالۆنییەکەیە و تا  ئێستا نەیتوانیوە ئاستی راستەقینەی خۆی لەگەڵ ئەو یانەیە بدۆزێتەوە. رەخنە و فشارەکانیش لەسەری هێندەی دیکە کەڵەکەبوون پاش لەدەستدانی چەندین هەل لە یارییەکەی جیرۆنا.

ڤاڵڤێردی راهێنەر وتی “ئەوەی لە کۆتینهۆ دا بەدڵمە ئەوەیە هەمیشە هەوڵی شتی جیاواز دەدات جا سەربگرێت یاخود نا. هەلی زۆری هەبوو بەڵام گۆڵ نەبوو چونکە گۆڵپارێزەکەی ئەوان زۆر بەتوانا بوو. بەمزوانە رێگەی گۆڵ کردنیش دەدۆزێتەوە”.

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close