ئیسپانیا

رەنگە ئیسکۆ بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا نەکرێت

یاریگا-لویس ئێنریکی گومان دەخاتە سەر ئەگەری بانگهێشتکردنی ئیسکۆ ئالارکۆن بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا پاش لەدەستدانی پێگەکەی لە پێکهاتەی ریاڵ مەدرید دا.

ئیسکۆ بەکەمی لە یارییەکانی مەدرید دا دەبینرێت و ئەوەش هێندەی دیکە ئاستی دابەزاندووە. ئێنریکی لەوبارەیەوە وتی “لە ئێستادا دڵنیانیم بانگهێشتی دەکەم یاخود نا، ئێمە هەموو یاریزانێک بەجیا شیکاری بۆ دەکەین. هێشتا دوو مانگ ماوە بۆ راگەیاندنی پێکهاتەی نوێی ئیسپانیا. خۆزگە زیاتر لە یانەکەی یاری بکردایە”.

ئەم لێدوانەی ئێنریکی راهێنەر لەکاتێکدایە، پێشتر وتبووی بەدەر لە گومانەکانی سۆلاری، ئیسکۆ لای ئەو هەمیشە یاریزانێکی نایابە و لە ئیسپانیا بەردەوام دەبێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close