ئەوروپائیسپانیایاریگا

بنزیمە خۆی گەیاندە ڕیزی ئەفسانەکانی ڕیاڵ

یاریگانێت- لە هەفتەی 22ی خولی ئیسپا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی ئیسپانیۆل و یاریەکەشی 4-2 لە یانەی خانەخوێ بردەوە.

کەریم بنزیمەی فەڕەنسیی و هێرشبەری یانەی شاهانە توانی لە خولەکی 4 و 45+1  دوان لە گۆڵەکانی مێرەنگی تۆمار بکات.

بەو دوو گۆڵە، کەریم ژمارەی گۆڵەکانی بە درێسی یانەکەیەوە یەکسان کردوەوە لەگەڵ هۆگۆ سانچێزی مەکسیکی کە ئێستا هەردوکیان خاوەنی 207 گۆڵ و لە ڕیزبەندیی شەشەمین گۆڵکارانی مێژووی یانەکەوە دێن.

– گۆڵکارە مێژووییەکانی ڕیاڵ:
پۆشکاش 242 گۆڵ
سانتیانا 290 گۆڵ
دی ستیفانۆ 307 گۆڵ
ڕائول 323 گۆڵ
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 450 گۆڵ

ڕیاڵ مەدرید بە 39 خاڵ لە ڕیزبەندی سێیەمی خولی ئیسپانییەوە دێت، بە جیاوازی 5 خاڵ لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدی دووەم و 10 خاڵ لە بارسێلۆنای سەرووی ڕیزبەندیی. بنزیمەش بە 9 گۆڵ لەم ورزە، گۆڵکاریی یانەکەیە لە لالیگا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close