ئیسپانیا

میسی ڕائول گۆنزالیزی تێپەڕاند و نزیكە لە شكاندنی ڕیكۆردەكەی كاسیاس

یاریگا- لیۆنێل میسی گۆڵكاری مێژووی بارسێلۆنا ڕیكۆردی ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید ڕائول گۆنزالیزی شكاند لە ڕووی بردنەوەی ژمارەی یاری لە خولی ئیسپانی.

دوای بردنەوەكەی دوێنێیان و. بەشداریكردنی لیۆنێل میسی كۆی بردنەوەكانی لە خولی ئیسپانی لەگەل بارسێلۆنا گەیاندە 328 بردنەوە و ژمارەكەی ڕائول ی شكاند كە 327 بردنەوە بوو.

ئیكەر كاسیاس گۆڵپارێزی پێشووی ڕیاڵ مەدرید خاوەنی زۆرترین. بردنەوەیە بە 334 بردنەوە ، ئەستێرەكەی تانگۆ پێوویستی بە 7 بردنەوەیە تاكو ببێت بە خاوەنی زۆرترین بردنەوە لە مێژووی خولی ئیسپانیدا.

لە كۆتا 14 یاری خۆیدا 15 گۆڵی تۆمار كردووە و 7 گۆڵی درووستكردووە بۆ یانە كەتەلۆنییەكە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close