ئیسپانیاگرنگترین

پاو کوبارسی: لەپێناو بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ دەجەنگین

"دەتوانین ئاتلێتیکۆ تێپەڕێنین"

Yariga App

یاریگا –

پاو کوباسی بەوپەڕی باوەڕبەخۆبوونەوە باس لە بەدەستهێنانی خولی یانە پاڵەوانەکان دەکات و دەڵێت دەتوانین ریمۆنتادا بەسەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بکەین.

کوبارسی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت، پێویستە تیپەکە بەرپرسیارێتی دۆڕانەکان بگرینە ئەستۆ بەڵام دووپاتیدەکاتەوە ژووری جلگۆڕینی یانەکە متمانەی تەواویان بە خۆیانە و دەتوانن بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بگەڕێنەوە.

شکست بەرامبەر جیرۆنا چۆن رووندەکەیتەوە؟

پێویستە باشتر بین، ناکرێت بەم جۆرە گۆڵمان لێ بکەن، یارییەکی زۆر خراپمان کرد، لەو یارییە لە هەموو شتێکمان کەم بوو پێویستە رەخنە لە خۆمان بگرین و پێکەوە کاردانەوە بنوێنین.

دەزانی بۆچی گۆڵەکەت بەرامبەر ئاتللێتیکۆ رەتکرایەوە؟

لە راستیدا نەخێر، وەستانی یارییەکە بۆ ماوەی 10 خولەک ئەو ریتمە باشەی کوشت کە لە گێمی دووەم دەستمانپێکرد، ئەگەر ئەو گۆڵە هەژمارکرابایە دەمناتوانی بگەڕێنەوە نێو یارییەکە و جیاوازیی ئەنجامەکەمان کەم دەکردەوە.

شێوازی یاریکردنی هانزی فلیک؟

کاتێک فلیک هات فەلسەفەیەکی لەگەڵ خۆی هێنا و چەند ساڵێکە کاری لەسەر دەکەین، لەوانەیە لە دەرەوە وەکوو سەرکێشی دەربکەوێت، بەڵام ئێمە بڕوامان بە بیرۆکەکانی ئەو هەیە و بیرۆکەکانی جێبەجێدەکەین، بێگومان لە هەندێک یاریی پێویستە هەندێک گۆڕانکاریی لە شێوازی یاریکردنمان بکەین.

پەیامت بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا چییە کە خەون بە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ دەبینن؟

هیوادارم هاندەران لەگەڵمان بن، تاوەکوو کۆتایی دەجەنگین، هەوڵدەدەین چامپیۆنزلیگ و سەرجەم نازناوەکانی دیکە بگەڕێنینەوە کامپ نۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button