ئیسپانیاگرنگترین

كارڤاخال: دڵخۆشم بە دڵخۆشی مۆراتا

یاریگا- دانی كارڤاخال بەرگریكاری ڕیاڵ مەدرید دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە پەیوەندیكردنی ئەلڤارۆ مۆراتا بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە.

هێرشبەرە ئیسپانیەكە پشكنینە پزیشكیەكانی لە یانە نوێیەكەی تێپەڕاند و بە خواستن و بۆ ماوەی 18 مانگ پەیوەندی بە یانە مەدریدیەكەوە كرد.

بەرگریكارییانە شاهانەكە ووتی: ” ئەوە مافی هەموو یاریزانێكە كە بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی بدات، ئەگەر دڵخۆش بێت لە ئەتلەتیكۆ ئەوا منیش دڵخۆش دەبم ، ئەو هاوڕێمە و. هیوای باشترینی بۆ دەخوازم، لە ئینگلتەرا هەلی زۆری بۆ نەڕەخسا ، تەنها هیوادارم كە یاریەكی باش ئەنجام نەدات بەرامبەرمان لە 9ی مانگی داهاتوو.

مۆراتا لەم وەرزەی پریمەرلیگ تەنها 5 گۆڵی تۆمار كرد ، كە هاوینی 2017 پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەكەوە كرد.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close