
یاریگا –
بارسێلۆنا گرەوی بەدەستهێنانی مارکۆس سێنسی دەباتەوە و بەرگریکارەکە بلووگرانا بەسەر یانەکانی پرێمەرلیگ هەڵدەبژێرێت.
سێنسی لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ بۆرنمس بەسەردەچێت و بەگوێرەی ماڵپەڕی تیم تۆک، یاریزانەکە بە یانەکەی راگەیاندووە دەیەوێت بڕوات و گرێبەستەکەی تازە ناکاتەوە.
Barcelona have accelerated their pursuit of Bournemouth defender Marcos Senesi, and @TEAMtalk understands the Argentine has had his head turned by the prospect of joining the Catalan giants despite strong interest from around the Premier League.https://t.co/TOjUZrWmuI
— Graeme Bailey (@GraemeBailey) February 18, 2026
یانەکانی پرێمەرلیگ لە هێشتنەوەی سێنسی شکستیان هێنا
هەمان سەرچاوە بڵاوکردووەتەوە، تۆتنهام، مانچێستەر یونایتد، ئاستۆن ڤێلا، ئێڤەرتن و نیوکاسڵ یونایتد هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارە ئەرجەنتینییەکەیان دەدا بەڵام ئۆفەری هیچ کام لەم یانانە بەرگریکارەکەی قایل نەکردووە و لە کۆتایی وەرز پرێمەرلیگ بەجێدەهێڵێت.
گەورەکانی ئیسپانیا جووڵەکانیان دەستپێدەکەن
سەرچاوەکە دەشڵێت، ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا لە چەند هەفتەی رابردوو ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە 28 ساڵانییەکە دەربڕیوە، بلووگرانا گفتوگۆکانی دەستپێکردووە و سەرچاوە نزیکەکانی یاریزانەکە ئاشکرای دەکەن سێنسی بارسا هەڵدەبژێرێت و ئارەزووی یاریکردنی هەیە بە درێسی یانەکە کاتالوونییەکە هەیە.
گورزێکی کوشندە بۆ بۆرنمس
رۆیشتنی سێنسی کەلێنێکی گەورە دەخاتە نێو هێڵی بەرگریی یانەکە. بەرگریکارە ئەرجەنتینییەکە یەکێکە لە یاریزانە گرنگ و سەرەکییەکانی یانەکە و لەو ئەو یارییانەی ئەم وەرزە کە ئامادەیی هەبووە بە سەرەکی بەشداریی کردووە. لەم وەرزە لەکۆی 25 بەشداریی لە یارییەکانی یانەکە سەرکردایەتی پێنج کلین شیتی کردووە و چوار ئەسیستیشی بۆ هاوڕێکانی کردووە.



