ئەوروپائینگلتەرابازاری گواستنەوەفەڕەنسا

یاریزانێکی چێڵسی دوای هاتنی هیگواین دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت

یاریگا
دوای ئەوەی گۆنزالۆ هیگواینی ئارجێنتینایی بە شێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا گواسترایەوە چێڵسی، ئۆلیڤەر جیرۆد هێرشبەری ئەم یانەیە دەیەوێت ریزەکانی یانەی لەندەنی جێبێڵێت.

هێرشبەری فڕەنسی نارازی بلوز دوای هاتنی یاریزانە ئارجێنتینیاییەکە هەوڵی جیابونەوە دەدات و بە راشکاوانەش ئەمەی باسکردووە، بۆیە هەردوو یانەی مارسێی و لیۆنی وڵاتەکەی هەوڵی گواستنەوەی دەدەن، بەڵام ئەم یاریزانە دەیەوێت لە پرێمەرلیگ بەردەوام بێت.

جیرۆد هەمیشە وەکو یاریزانی یەدەگ لەلایەن ماوریسیۆ ساری یاری پێدەکرێت، بۆیە بە دۆخەی رازی نیە و دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی زستانە یانەکەی جێبێڵێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close