ئەوروپائیسپانیاگرنگترین

رامۆس لەوانەیە نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تووشی پێکان بووە و لەوانەیە ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

بەرگریکارەکەی مێرنگی لە یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل لە چۆکی چەپی تووشی پێکان بوو نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت، رامۆس لە ئۆکتۆبەری 2016 تووشی هەمان پێکان ببو و نزیکی دوو مانگیش لە یاریکردن دابڕا، هەربۆیە ئەگەرێکی زۆر هەیە ئەمجارەشیان ماوەیەک لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

بریارە ئەمڕۆ تیمی پزیشکی مێرنگی پشکنین بۆ پێکانەکەی رامۆس بکەن و دواتر وادەی دوور کەوتنەوەی ئاشکرا دەکرێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close