ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

بارسێلۆنا جووڵەی فەرمی بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی مارکوس راشفۆرد دەکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی مارکوس راشفۆرد بکاتە هەمیشەیی و ئامادەکاریی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ مانچێستەر یونایتد دەکات.

بارسێلۆنا دەتوانێت بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی هێرشبەرە ئینگلیزییەکە بکاتە هەمیشەیی.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، بلووگرانا دەیەوێت گرێبەستی یاریزانەکە بکاتە هەمیشەیی و بە ئاستی راشفۆرد دڵخۆشن بەڵام دەیانەوێت پارەکە کەم بکاتەوە، بەڵام مانچێستەر یونایتد رەتیدەکاتەوە و داوا لە بارسا دەکات مەرجەکانی نێو گرێبەستەکە وەکوو خۆی جێبەجێبکرێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، مووچەی راشفۆرد رۆڵی بەرچاوی دەبێت لە گفتوگۆکان لە چەند مانگی داهاتوودا و لە ئەگەری کڕینی هەمیشەیی راشفۆرد لەلایەن یانە کاتالوونییەکە بڕی مووچەکەی دەستکاری دەکرێت.

راشفۆرد تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 34 یاریی بە درێسی بارسێلۆناوە کردووە، لەو ژمارە یارییە توانیوەتی 10 گۆڵ و 13 ئەسیست بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button