ئینگلتەراگرنگترین

ئەوەی وۆڵڤز بە ئارسیناڵی کرد هەرگیز لە مێژووی پرێمەرلیگدا رووینەداوە

Yariga App

یاریگا –

وۆڵڤز وانەیەکی لەبیرنەکراوی بە ئارسیناڵ دا و هاوکات ئەو دەستەواژە باوەی تۆخترکردەوە کە یارییەکانی پرێمەرلیگ تا فیکەی کۆتایی هیچ گەرەنتیەکی تێدانییە.

وۆڵڤز کە دوای 27 گەڕ لە یارییەکانی خولی ئینگلیزی هێشتا لە ریزبەندیی کۆتایی دێت، میوانداریی ئارسیناڵی پێشەنگی کرد و لە یارییەکی دراماتیکیدا دوو خاڵی لە زلهێزە لەندەنییەکە وەرگرت.

گەنەرز تا خولەکی 56 بە دوو گۆڵی بوکایۆ ساکا و پیێرۆ هینکاپێ لەپێش بوون، بەڵام خاوەن ماڵ خۆیان بەدەستەوە نەدا تا لە خولەکی 61 گۆڵی هیوای گەڕانەوەیان تۆمارکرد و لە خولەکی 4+90 سوودیان لە گۆڵ بەهەڵەیەکی ریکاردۆ کالافیۆری بینی و ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا، لە مێژووی پرێمەرلیگدا وۆڵڤز تاکە یانەیە وەک ریزبەندی کۆتا رووبەڕووی پێشەنگ ببێتەوە ئەنجامی یارییەکە لە شکستی ئەنجامێکی +2 بگۆڕێت بۆ بەرژەوەندی خۆی.

وردە وردە پێشەنگی ریزبەندییەکە کە ماوەیەکی زۆرە هەر لە سەرەتاکانی وەرزەکەوە بەدەست ئارسیناڵەوەیە، لەو یانەیە کەوتە مەترسیەوە. بەوپێیەی ئەوە دووەم یەکسانبوونی لەدوای یەکە بۆ تیمەکەی میکێل ئارتێتا کە ئێستا 58 خاڵیان هەیە. لە ئەگەری بردنەوەی مانچێستەر سیتی پلەی دووەم لە یاریی داهاتوو کە شەممەی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر نیوکاسڵە، جیاوازییەکە لەگەڵ ئارسیناڵ کەم دەبێتەوە بۆ تەنها 2 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button