
یاریگا –
مارسیلیا زۆر کاتی بەفیڕۆ نەدا لە دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێ و پۆستە چۆڵەکەی پڕکردەوە.
هەفتەیەک بەر لە ئێستابوو یانە فەڕەنسیەکە رۆبێرتۆ دی زێربی دوورخستەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیانەوە، بەتایبەت لەدوای شکستە سەختەکەی کلاسیکۆی ئەو وڵاتە 5-0 بەرامبەر پاریس سانجێرمان.
بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمی مارسیلیا حەبیب بایێی بۆ ئەو ئەرکە دەستنیشانکرد کە ئەمیش هەفتەیەکە لە پۆستی یانەی رین دوورخرابووەوە.
گرێبەستی راهێنەرە سەنیگالیەکە لەگەڵ مارسیلیا کە پێشتر وەک یاریزان (2003-2007) یاری بۆکردوون، تا 2027 دەخایەنێت.
L’Olympique de Marseille annonce la nomination d’𝐇𝐚𝐛𝐢𝐛 𝐁𝐞𝐲𝐞 au poste d’entraîneur de l’équipe première. ✍️
Bon retour chez toi, 𝐇𝐚𝐛𝐢𝐛 🔙💙 pic.twitter.com/STmERxncb5
— Olympique de Marseille (@OM_Officiel) February 18, 2026



