ئیسپانیاگرنگترین

سزایەکی ئێجگار توند بەسەر راهێنەری سێڤییادا سەپێندرا

Yariga App

یاریگا –

ماتیاس ئالمێیدای راهێنەری سێڤییا سزایەکی توندی بەسەردا سەپێندرا.

شەممەی رابردوو سێڤییا لە گەڕی 24ی یارییەکانی خولی ئیسپانی میوانداریی ئالاڤێسی کرد و 1-1 کۆتایی هات. لەو یارییەدا یانە ئەندەلووسیەکە لە خولەکی 16 تا کۆتایی بە یاریزانێک کەمتر یارییان دەکرد بەهۆی کرانەدەرەوەی خوانلۆ سانچێز.

هەر لەو یارییەدا ئالمێیدا بەهۆی ناڕەزایەتی دژی بڕیاری ناوبژیوانی یارییەکە، بە کارتی سوور کرایەدەرەوە. دواتر هەڵسوکەوتی توندتری نواند. بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ لیژنەی تەمبێکاریی لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزای 7 یاریی سڕکردنیان بەسەر راهێنەرە ئەرجەنتینیەکەدا سەپاند و هۆکارەکانیشان روونکردەوە کە ئەمانەن:

  • سێ یاریی لەپای ناڕەزایەتی دەربڕین و بێڕێزیی پیشدان بەڕووی ناوبژیوانی یاریەکە
  • دوو یاریی لەپای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر تاقمی ناوبژیوانی
  • یارییەک بەهۆی ئەوەی دوای کارتە سوورەکە دەستبەجێ یاریگای بەجێنەهێشت
  • یارییەک بەهۆی هەڵسوکەوتی دوور لە ئادابی گشتی

 

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە وەرزشییەکان، ئەو سزایە درژێرترین ماوەیە بەسەر راهێنەرێکی خولی ئیسپانیدا  سەپێندرابێت لە 12 ساڵی رابردوودا. پێشتر لە ساڵی 2014 دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ 8 یاریی سڕکرا بەهۆی رووداوەکانی یاریی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button