ئیسپانیا

ئەلبا: یارییەکی زۆر سەختمان ئەنجام دا

جۆردی ئەلبا، یاریزانی یانەی بارسیۆلۆنا، پێی وایە، جیرۆنا یەکێکە لە رکابەرە زۆر بەهێزەکانی خولی ئیسپانی.

بارسا توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی جیرۆنا بباتەوە و  و لە دوای یارییەکەش ئەلبا  رایگەیاند: 

“بە بڕوای من ئەوان یەکێک لە باشترینەکانی خولی ئیسپانی و هەمیشە یاری کردن دژیان سەختە”

“دەبێت زۆر خۆت ماندوو بکەیت تاکو بتوانیت شتێک لەم جۆرە یاریانە بەدەست بهێنێت، ئەوان بە ١٠ یاریزانەوە زۆر رێکخراو بوون”

“یارییەکە زۆر سەخت بوو، بەڵام بردنەوەیەکی گرنگیش بوو”

“ئێمە کوالیتیمان هەیە، بەتایبەت کاتێک لیۆ لە پێشەوەیە”

ئەو دوو گۆڵەی نێلسۆن و مێسی، یانە کەتەلۆنییەکەیان  بە ٤٩ خاڵ لە پلەی یەکەم هێشتەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close