ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەکی چێڵسی یانەکەی بەجێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

بەرپرسانی چێڵسی بڕیاریانداوە لە کۆتایی وەرز دەستبەرداری هێرشبەرێکی یانەکەیان بن.

ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، لە زاری سەرچاوە نزیکەکانی چێڵسی زانیویەتی، یانەکە بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە بە خواستن دێلاپ بەڕێبکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، یانەکانی مانچێستەر یونایتد، نیوکاسڵ یونایتد، ئێڤەرتن، بڕایتن و سەندرلاند چاودێریی دۆخی یاریزانەکە دەکەن و ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.

لیام دێلاپ

سەرچاوەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، مان یونایتد لە هاوینی رابردووەوە دەیەوێت یاریزانەکە بگوازێتەوە، بەڵام چێڵسی نایەوێت یاریزانەکە بە رکابەرە سەرەکییەکانی بفرۆشێت.

چێڵسی لە هاوینی 2025 بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند هێرشبەرە ئینگلیزییەکەی لە یانەی ئیپسویچ تاون گواستەوە ریزەکانی و گرێبەستەکەی لە ساڵی 2031 بەسەردەچێت.

هێرشبەرە 23 ساڵانییەکە تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 30 یاریی بە درێسی بلووز کردووە، لەو ژمارە یارییە توانیویەتی 3 گۆڵ و 5 ئەسیست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button