چامپیۆنزلیگگرنگترین

شیکاریی ئارچیڤۆ ڤار؛ لە یارییەکەی بێنفیکا دەبوو یاریزانێکی ریال مەدرید کارتی سووری پێبدرێت

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید بووە میوانی بێنفیکا و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام یارییەکەی لە خاوەن ماڵ بردەوە.

بەگوێرەی ئارچێڤۆ ڤار، دەبوو ژووری ڤار پێداچوونەوە بۆ یەکێک لە پێکدادانەکانی نێو یارییەکە بکەن و کارتی سووری راستەوخۆ بە یاریزانێکی ریال مەدرید بدرێت. بەهۆی رووداوە نەخوازراوەکانی نێو یارییەکە کەمترین چاوەکان چوونە سەر بڕیارەکانی ناوبژیوان و ئەمڕۆ ئارچیڤۆ ڤار لە راپۆرتێکی شیکاریی هەڵەیەکی ناوبژیوان و ژووری ڤار دەخاتەڕوو.

لێدانەکەی ڤاڵڤێردی

بەگوێرەی پێگەی ئارچیڤۆ ڤار رووداوەکەی نێوان ڤاڵڤێردی و سامێۆل دال کارتی سوورێکی ئاشکرابوو، دەبوو ڤار پێداچوونەوە بۆ دیمەنەکە بکات و کارتی سووری راستەوخۆ بدرێت بە ناوەڕاستکارە ئۆرۆگواییەکە چونکە بە هێزێکی زۆرەوە بۆکسی بە دەموچاوی بەرگریکارەکەی بێنفیکا کێشاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button