ئەوروپائینگلتەرا

ماوەی دوورکەوتنەوەی سۆکراتیسی بەرگریکاری ئارسیناڵ ڕاگەیەندرا

یاریگانێت- دوای ئەوەی سوکراتیسی بەرگریکاری ئارسیناڵ تووشی پێکان هات لە یارییەکەیان بەرامبەر مانچستەر یونایتد لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا، ئەمشەو ماوەی دوورکەوتنەوەکەی ڕاگەیەندرا.

پێکانی بەرگریکارەکەی گەنەرز لە پاژنەی پێیدایە و بەو هۆیەشەوە تا کۆتایی مانگی فێبرایەر ناگەڕێتەوە ڕیزەکانی ئارسیناڵ. ئەمەش لە کاتێکدایە لۆران کۆسێلنیش لە هەمان یاری دووچاری پێکان هات لە شەویلگەکانی و، هەروەها هیکتۆر بێلێرینیش تا کۆتایی وەرز ناگەڕێتەوە.

تۆپچییەکان لەو جامە کرانە دەرەوە دوای شکستیان 1-3 بەرامبەر شەیتانە سوورەکان. لە خولی ئینگلیزیش دوای هەفتەی 23 لە ڕیزبەندی پێنجەم دەبینرێت بە 44 خاڵ.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close