ئینگلتەراگرنگترین

پرێمەرلیگ بڕیارێکی گرنگ بۆ یاریزانە موسڵمانەکان دەردەکات

وردەکاریی بڕیارە نوێیەکەی بۆ 2026

Yariga App

یاریگا –

لە هەنگاوێکی تری مرۆیی و وەرزشیدا، خولی نایابی ئینگلیزی بڕیاریدا بۆ وەرزی 2025-2026 بەردەوام بێت لەسەر ئەو نەریتەی کە بۆتە هۆی دڵخۆشی یاریزانە موسڵمانەکان، ئەویش راگرتنی یارییەکانە بۆ ماوەیەکی کورت تاوەکو ئه‌و یاریزانانه‌ی  به‌رۆژوون بتوانن رۆژووەکانیان بشکێنن.

هەماهەنگی بۆ رۆژوو شکاندن

بەگوێرەی هه‌واڵێی تۆڕی BBCـی  بەریتانی، كۆمه‌ڵه‌ی پرێمەرلیگ بە هەماهەنگی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی  بڕیاریانداوە رێکارەکانی ساڵانی رابردوو جێبەجێ بکەن.

بەپێی ئەم بڕیارە، لە کاتی خۆرئاوابووندا یارییەکان بۆ چەند خولەکێکی کەم رادەگیرێن تاوەکو یاریزانە موسڵمانەکان بتوانن بە ئاو یان خورما یان ماددەی وزەبەخش رۆژووەکانیان بشکێنن.

کام یارییانە دەگرێتەوە؟

ئامارەکان دەریدەخەن کە لە 2026، کاتی خۆرئاوابوون لە بەریتانیا لە نێوان كاتژمێر 05:00 بۆ 07:00٠  دەبێت. ئەمەش واتای ئەوەیە ئەو یارییانەی زۆرترین ئەگەری وەستانیان تێدایە بریتین لە:

  • یارییەکانی شەممە کە كاتژمێر  05:30 دەستپێدەکەن.

  • یارییەکانی یەکشەممە کە كاتژمێر 06:30  دەستپێدەکەن.

پرۆسەکە چۆن جێبەجێ دەکرێت؟

وەک لە ساڵانی ڕابردوودا بینراوە، پرۆسەکە زۆر بە رێکی بەڕێوەدەچێت:
1. رێککەوتنی پێشوەختە: کاپتنی تیپەکان پێش دەستپێکردنی یارییەکە لەگەڵ ناوبژیوانان قسە دەکەن و ئاگاداریان دەکەنەوە کە یاریزانی رۆژووەوانیان تێدایە.

2- وەستانی کتوپڕ نابێت: یارییەکە بە شێوەیەکی کتوپڕ و لە کاتی هێرشبردندا راناگیرێت، بەڵکو ناوبژیوان چاوەڕێی یەکەم وەستانی سروشتیی یارییەکە دەکات (وەک: لێدانی گۆڵ، فڕێدانی تۆپ بە دەست ، یان لێدانی فاوڵ).

3- چەند خولەکێکی کەم: تەنیا کاتێکی کورت دەدرێتە یاریزانەکان بۆ خواردنی شتێکی سوک، پاشان یارییەکە دەستپێدەکاتەوە.

ئەم بڕیارەی پرێمەرلیگ وەک پەیامێکی گرنگی پێکەوەژیان و رێزگرتن لە ئایینە جیاوازەکان سەیر دەکرێت، کە وایکردووە خولی ئینگلیزی ببێتە یەکێک لە ژینگە هەرە لەبارەکان بۆ ئەستێرە موسڵمانەکانی جیهان.

بابەتی زیاتر

Back to top button