ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ لە تواناکانی پێنج یاریزانی بێبەش دەبێت

گورزێکی کوشندە بۆ ئارتێتا

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە گەڕی 31ـی پرێمەرلیگ، ئارسیناڵ بەبێ پێنج یاریزانی یانەکەی رووبەڕووی وۆڵڤز دەبێتەوە.

میکێک ئارتێتا پشتڕاستی کردەوە کە چەند یاریزانێکی تیمی یەکەم بۆ یارییەکەی بەرامبەر وۆڵڤز لە پرێمەرلیگ ئامادە نابن. ئارسیناڵ دەیەوێت پارێزگاری لە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بکات و دەبێتە میوانی وۆڵڤز، کە هەڕەشەی دابەزینیان بۆ چامپیۆنشیپ لەسەرە.

وۆڵڤز بە وەرزێکی سەختدا تێدەپەڕێت و تاوەکوو ئێستا لە کۆی 26 یارییج، تەنیا یەک بردنەوە و شەش یەکسانبوونیان هەیە، سەرجەم یارییەکانی دیکە شکستیان هێناوە، بۆ رزگاربوونیش لە ناوچەی دابەزین پێویستیان بە موعجیزە هەیە.

بەگوێرەی رۆژنامەی میرەر، ئارسیناڵ بۆ یارییەکەی ئەمشەو لە تواناکانی پێنج یاریزانی یانەکەی بێبەش دەبیت، ئەوانیش: ریکاردۆ کالافیۆری، کای هاڤێرتز، میکێل مێرینۆ، ماکس دۆومان و مارتن ئۆدیگارد’ـن.

بابەتی زیاتر

Back to top button