
یاریگا –
تێری هێنری بەرگریی لە ڤینیسیۆس جونیۆر دەکات و خۆی بە مەدریدیستا لە قەڵەم دەدات.
شەوی رابردوو لە یارییەکانی قۆناخی پلەی ئۆف، ریال مەدرید بووە میوانی بێنفیکا و بە ئەنجامی گۆڵێکێ بێوەڵام یارییەکەی لە خاوەن ماڵ بردەوە. گۆڵەکەی ریال مەدرید لەلایەن ڤینیسیۆس جونیۆر کرا، دواتر بەهۆی ئاهەنگگێڕانی یاریزانەکە لەبەردەم هاندەران ئاڵۆزی دروستبوو و بۆ ماوەیەک یارییەکە راگیرا.
ئاڵۆزییەکان زیاتر پەرەیانسەند کاتێک جیانلوکا پرێستیانی، یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی بێنفیکا، درێسی لەسەر دەمی دانا و چەند قسەیەکی رەگەزپەرستانەی بە ڤینیسیۆس گوت.
کاردانەوەکانی ئەو رووداوە تادێت زیاتر دەبن، لە کاردانەوەیەکی سەیردا تێری هێنری، ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا دێتە دەنگ و بەرگریی لە ڤینی دەکات، هەروەها دەڵێت هاندەری ریال مەدریدم.
🚨 Thierry Henry: “I don’t like Real Madrid, but I’m a Madridista tonight.
The shirt Vinicius Jr wears should NOT matter here.” pic.twitter.com/8MdQbhkaDp
— Madrid Xtra (@MadridXtra) February 18, 2026
من ریال مەدریدم خۆشناوێت، بەڵام ئەمشەو مەدریدیستا بووم، ئێمە بۆ ئەوە لێرەین خەڵکی دڵخۆش بکەین و گۆڵ بکەین، بەڵام کاتێک کەسێک ئازار دەدرێت، چۆن دەبێت هیچ هەڵوێستێکمان نەبێت؟



